ئەمڕۆ لەزۆربەی ناوچەكانی هەرێم باران دەبارێت 

ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردۆتەوە كە ئاسمان و كەشی ئێستای هەرێمی كوردستان لەژێر كاریگەری دۆخی ناسەقامگیری كەشوهەوا كە ئێستا بارانبارین لەبەشێكی ناوچەكاندا دەستی پێكردوە و لەكاتەكانی ئایندەشدا هەور زیاتر چردەبێتەوە لە ئاسمانی ناوچەكەدا لەگەڵ چالاكبوونی هەورە تریشقەدا بەرێژە و بڕی جیاواز باران لەزۆربەی ناوچەكاندا دەستپێدەكات و تا كاتەكانی ئێوارە بەچالاكی ئەمێنێتەوە.
هەروەها دەڵێت: لەشەودا بەشێوەیەكی لاواز و پچڕ پچڕ باران بارین بەردەوامی ئەبێت و لەكاتەكانی بەرەبەیانی سبەی پێنجشەمە 1-12-2022 كاریگەرییەكانی كۆتایی دێت و ئاسمانی هەرێم بە زۆری دەگۆڕێت بۆ ساماڵ .
دەشڵێت: پلەكانی گەرما بۆ سبەی بەڕاورد بە ئەمڕۆ 3 تا 4 پلە بەرزدەبنەوە و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت 5 تا 15 كم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژهەڵاتەوە .
 

ھەواڵی زیاتر