سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سه‌رۆكی حكومه‌ت هاوكاری قوتابییانی زیانپێكه‌وتووی رووداوه‌كه‌ی دهۆك ده‌كات

ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌  29ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: ئالان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی ئه‌و به‌شه‌ ناوخۆییه‌ی كرد كه‌ رۆژی 21ـی ئه‌م مانگه‌ تووشی رووداوی ته‌قینی غاز بوونه‌وه‌، كه‌ له‌ ریزی قوربانییه‌كان ژماره‌یه‌ك قوتابی ئه‌و به‌شه‌ ناوخۆییه‌ بوون.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌، سڵاو و رێزی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی گه‌یانده‌ قوتابییان، وێڕای گه‌یاندنی پاڵپشتی و هاوكاری دارایی بۆ ئه‌وان.

ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ 21ـی تشرینی دووه‌می 2022، به‌هۆی ته‌قینەوە تانكییه‌كی غاز له‌ شاری دهۆك حه‌فت کەس گیانیان لەدەستدا و نزیكه‌ی 30 کەسی دیکەش برینداربوون.

هه‌ر دوای رووداوه‌كه‌ش، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، سامانه‌ سرووشتییه‌كان و پارێزگاكانی راسپارد، كاركردن به‌ سیسته‌می غاز رابگرن و به‌هیچ جۆرێك به‌كارنه‌هێندرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد‌ بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوی ته‌قینه‌وه‌كانی غاز له‌ پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك.