مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی لێخۆشبوونی بۆ کارمەندانی حوکمدراوی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە تاوانی هەڵاتنیان ئەنجامداوە و ئەرکەکانیان جێهێشتووە، دەردەکات.
پاڵپشت بە فەرمانی ھەرێمی، لە رێکەوتی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی لێخۆشبوون بۆ ١٦٥٩ کارمەندی حوکمدراوی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە تاوانی هەڵاتنیان ئەنجامداوە و ئەرکەکانیان جێهێشتووە، دەردەکات.
ئەم لێبووردنە تایبەتە و تەنها ئەو حوکمدراوانە دەگرێتەوە کە تەنها تاوانی هەڵاتنیان ئەنجامداوە و هیچ سزایەکی تەبەعی و تەکمیلی و ئاسەوارێکی سزایی دیکە ناگرێتەوە .