له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان، د. ڕێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مان، له به‌رانبه‌ر قسه‌ی په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیدا گوتی: ”حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی ئه‌و هێزه سیاسییانه‌یه كه پێكیان هێناوه، هه‌ر عه‌یبوعارێكی هه‌بێ، هی ئه‌و هێزه سیاسییانه‌یه كه پێكیان هێناوه، هه‌ر ده‌ستكه‌وتێكیشی هه‌بێ، هی ئه‌و هێزه سیاسییانه‌یه كه پێكیان هێناوه.”
گوتیشی: ”ئه‌و هێزانه‌ی كه له‌ناو حكوومه‌تن، ده‌توانن ڕاوبۆچوونی خۆیان و ڕه‌خنه‌گرتن له كابینه‌كه، له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و له‌ڕێی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیشیانه‌وه و له‌ڕێی به‌دواداچوونەوە دەرببڕن، چونكه هیچ هێزێكی سیاسی (بۆ پارتی، یه‌كێتی و گۆڕان و پێكهاته‌كانیش ڕاسته) ئه‌ندامه‌كانی خۆی ڕاناسپێردرێ، ئه‌گه‌ر وه‌زیرێك گه‌نده‌ڵ بوو، گه‌ر پڕۆسه‌یه‌ك به گه‌نده‌ڵی تێپه‌ڕی، لێی بێده‌نگ بن.”
جەختی لەوەش کردەوە: ”ڕێوشوێنی په‌رله‌مانی ده‌بێ له به‌رانبه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌دا بگیرێته به‌ر كه په‌رله‌مانتاران پێیان وایه گه‌نده‌ڵی كراوه. به‌ڵام گوتنه‌وه‌ی دروشم و ته‌عمیمكردن بۆ ئه‌و هێزه سیاسییانه نابێ كه خۆیان به‌شێكن له حكوومه‌ت، چونكه پریشكێكی به‌ر خودی ئه‌و هێزه‌ش ده‌كه‌وێ.”