سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

دوو لیوای دیکە بۆ سنوورەکانی کوردستان دروست دەکرێن

سەگڤان سندی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیار دراوە هێز بۆ سنوورەکانی هەرێمی کوردستان زیاد بکرێت و سنوورەکان هەمووی کۆنترۆڵ دەکرێت، کە هەردوو لیواکە لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەبن و لە بودجەشدا پارە بۆ دروستکردنیان تەرخان کراوە.