وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕێنمایى ژمارە (٥)ى ساڵى ٢٠٢٢ى یەکسانکردنى بڕوانامەکان لە هەرێمى کوردستان بڵاودەکاتەوە، ئامانج لە دەرکردنى ئەم ڕێنماییە ڕێکخستن و ڕونکردنەوەو ئاسانکارییە بۆ پرۆسەى یەکسانکردنى بڕوانامەکان، هەروەها دروستکردنى بەرچاوڕونى لەبەردەم خوازیارانى یەکسانکردنى بڕوانامەکان کە مەبەستیانە لە دەرەوەى وڵات درێژە بە خوێندن بدەن و لە داهاتودا بگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان و مامەڵەى یەکسانکردنى بڕوانامە پێشکەش بکەن.
ئامانجێکى دیکە لە دەرکردنى ئەم ڕێنماییە پێدانى بەرچاو ڕوونییە بە هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان و عێراق و کەسانى بیانى سەبارەت بە شێوازى ئەنجامدانى یەکسانکردنى بڕوانامە.
بۆ خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکە کلیک لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بکەن: