سڵاو و ڕێز
لە ناخی دڵەوە سوپاسی هەموو ئەو هەڤاڵ و دۆست و لایەنگر و ئەندامانەی پارتیمان، پارتی دیموكراتی كوردستانی تێكۆشەر، دەكەین كە بە بۆنەی دەستنیشانكردنمان وەكوو بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسی پیرۆزبایی‌یان لێ كردین له‌ناو كوردستان و له ده‌ره‌وه و، دەستی یەكەیەكەیان دەگوشم و چاوەكانتان ماچ دەكەم.
سوپاسی هه‌مو‌و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌م بۆ پیرۆزبایییه‌كانیان.
بەڵێنیش دەدەین هەمیشە لە ئاستی متمانەی جه‌نابی سه‌رۆك و ئێوە و هەموو جەماوەری تێكۆشەری پارتیمان بین و لەژێر سێبەری ئاڵای كوردستان و ئاڵای زەردی پارتیمان و بە ڕێبه‌رایه‌تیی سەرۆكی خۆشەویستمان، جه‌نابی كاك مەسعود بارزانی، له كوششمان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین بۆ پته‌وكردنی یه‌كڕیزی و هاوهه‌ڵوێستی و خزمه‌تكردنی گه‌ل و نیشتمان له بەرامبەر هەموو ناحەز و نەیاراندا.
جارێكی دیكە زۆر سوپاس و هەر بژین بۆ كورد و كوردستان و ڕێبازی كوردایەتی، ڕێبازی بارزانیی نەمر .
براتان
فازڵ میرانی
به‌رپرسی ده‌سته‌ی کارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسی