وەزارەتی كارەبای حكومهتی ههرێمی كوردستان له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، لە پێناو پاراستنی وزەی کارەبا و زیادبوونی پێدانی ماوەکانی کارەبا بۆ هاوبەشان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، چەند بڕیارێک دەدات و تەواوی بەڕێوەبەراییەتییە گشتییەکانی کارەبای کردووەتەوە.
بڕیارهكانی وهزارهتی كارهبا
یەکەم: بە هیچ شێوەیەك نوسراوی پێدانی سەرچاوەی دووەمی كارەبا بۆ یەك شوێن نابێت هەبێت، بەڵکو دەبێت هەموو هاوبەشانی کارەبا یەک کارەبای نیشتیمانیان هەبێت.
دووەم: پێدانی كارەبای بەردەوام نابێت بۆ هیچ شوێن و هاوبەشێک هەبێت و دەبێت هەموولایەک یەک بڕ کارەبای پێبدرێت.