گەنجێک بە دەستی براکەی کوژرا

ئەمشەو لە سنووری قەزای بەردەڕەش، گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ بە دەستی براکەی کوژرا و کەسوکارەکەشیان دەڵێن رووداوەکە بە هەڵە رووی داوە.

لەمبارەیەوە نێچیرڤان فەخرەدین، گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ ڕاگەیاند: “ئەمشەو گەنجێک بە ناوی حوسێن عەزیز، تەمەن 20 ساڵ دانیشتووی قەزای بەردەڕەش بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاکرێ بەڵام بە هۆی سەختی برینەکەیەوە دوای چەند خولەکێک گیانی لەدەست دا، دوای رێککاری یاسایی لە نەخۆشخانە ڕەوانەی پزیشکی دادیی دهۆک کرا بەمەبەستی توێکاریی پزیشکی.”

ھەواڵی زیاتر