وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵیەكان، گەنجینەی خێزان بە ناونیشانی ئی-خێزان «E-Xezan» ڕادەگەیەنێت.
لەوبارەیەوە وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندووە، لە پلاتفۆرمی ئی – خێزان كۆمەڵێك هۆشیاری گرینگ بەردەستن بۆ هەموو خێزانێك، هەریەك لەوانە كۆمەكی خێزانی كوردستانی دەكات بۆ ئەوەی هاوئاهەنگ لەگەڵ كاروباری قوتابخانەدا هەنگاو بنێن.
دەشڵێت:بابەتەكانی پەیوەست بە هۆشیاری خێزان لە داهاتوو بەرفرەوانتر دەكرێت و بابەتی دیكەی بۆ بەرهەم دەهێنرێت بە ڕەچاوگرتنی پێویستی خێزان و قوتابخانە.
لە ئیستادا هۆشیارییەكان بەردەستن بەشێوەی: «ڤیدیۆ / نامیلكە و دەنگەنامیلكە / پۆستەر و دەنگەپۆستەر». لەم بوارانەی خوارەوەدا:
? بەها رەفتارییەكان.
? بەستێنی ڕێز.
? بەرپرسیاریەتی خێزان لە پرۆسەی پەروەردە و فێربوون.
? چۆن خێزان كۆمەكی منداڵەكەی دەكات لەكاتی وانە خوێندن؟
? چۆنیەتی گەشەپێدانی زمان لای منداڵ، هاوكاری منداڵ لە خوێندن و نووسین لەئاستی بەرایدا.
? چۆن خێزان خوێندنەوە بكاتە بەشێك لە ویست و خووی قوتابیان؟
? چۆن ژینگەی ئاسوودە بۆ قوتابی فەراهەم دەكەیت؟
? پاراستنی سنووری جەستە.
? خێزان چی بكات بۆ پشووی هاوینەی منداڵان؟
? گرنگی خۆراك
? چۆن پارێزگاری لە سیستەمی تەندروستی منداڵەكەم بكەم؟ سیستەمی خۆراك بەپێی تەمەن.
?كەمسەرەنجی فرەجووڵە ADHD .
? دێسلیكسیا.
? بیركۆڵی.
? ئۆتیزم.
? سترێس لەكاتی هەڵسەنگاندن و تاقیكردنەوە.
? مامەڵەكردن لەگەڵ هەرزەكار.
? خۆئازاردان.
? كێشەی سۆزداری هەرزەكار
? هۆشیاری بەكارهێنانی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان.
? بیركردنەوەی ڕەخنەگرانە.
? بڕیاردان .
? چارەی ناكۆكی.
? پەیوەندسازی وەك كارامەیی ژیان.
? پلاندانان.
?بفەرموون دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینكەوە سەردانی پلاتفۆرمی «ئی-خێزان» بكەن:
http://www.e-xezan.krd