یەکێکی دیکە لە بریندارانی رووداوی تەقینەوەی غاز لە دهۆک گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەک لە دهۆک رایگەیاند، بریندارێکی دیکەی رووداوی تەقینەوەی غاز لە دهۆک بەناوی محەممەد مەحموود سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی دهۆک گیانی لەدەستدا.
وە ژمارەی ئەو کەسانەی لە تەقینەوەکەی دهۆک گیانیان لەدەستداوە بوو بە حەفت کەس.
لە 21/11/2022، بههۆی تهقینەوە تانكییهكی غاز له شاری دهۆك چوار کەس دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا و 42 کەسی دیکەش برینداربوون، لەماوەی پێنج رۆژدا سێ برینداری دیکەی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی لەو رووداوە گیانیان لەدەستداوە بوو بە حەفت کەس.
پێشتر لە (17ی تشرینی دووهم/نۆڤێمبهری 2022)، بەهۆی تهقینهوهی سیستهمی غازی ماڵێك له گهڕهكی كازیوهی شاری سلێمانی، ژمارهی 15 کەس گیانیان لەدەستدا و 12 کەسی دیکەش برینداربوون.
دوای ئەو دوو رووداوە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا کارکردن بە سیستەمی غاز رابگیرێت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد لێکۆڵینەوەی جددی بکەن.