پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

كەمال كەركووكی: بافڵ تاڵەبانی تووشی حاڵەتێكی دەروونیی ناسەقامگیر بووە

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رەخنەی توند لە بافڵ تاڵەبانی دەگرێ و ئاشكرای دەكات، بەهۆی ئەوەی دەزانێت حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر هەقن، بافڵ تاڵەبانی ”تووشی حاڵەتێكی دەروونیی ناسەقامگیر“ بووە. 

کەمال کەرکووکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی راگەیاند: ”سەرۆکی یەکێتی تووشی حاڵەتێکی دەروونیی ناسەقامگیر بووە دژ بە حكوومەت و پارتی، چونكە دەزانێت حكوومەت لەسەر هەقە و بەڵگەی زۆر بەهێز و حاشاهەڵنەگری لەسەر كردەی تیرۆركردنی عەقی هاوكار جاف لەبەردەستە، بۆیە وا سەری لێ شێواوە، جارێک دەڵێ من دەزانم کێ عەقید هاوکاری کوشتووە، باشە ئەگەر دەزانیت و بەڵگەت هەیە کە کێ کوشوتوویەتی، ئەی بۆ بەڵگەکان رادەستی دادگا ناکەی تا بکوژەکان دادگایی بکرێن و سزا بدرێن؟ لەلایەکی دیکەوە دەڵێت رێگەم نەدا تۆمەتبارانی تیرۆركردنی عەقید هاوکار کە دادگا داوای دەکات، بچنە پێش دادگا، بەمەش هەر بە زمانی خۆی، خۆی تۆمەتبار دەکات بەوەی دژی دادگا دەوەستێتەوە و ناهێڵێت تۆمەتبارانی كردەوەی تیرۆر بچنە پێش دادگا.“

ڕەخنەی ئەوەشی لە یەكێتی گرت كە لە سایەی بافڵ تاڵەبانییەوە، چیتر ئەو حزبە ”وەک دامەزراوەیەک کار ناکات“ و ناوەندی بڕیاری ئەو حزبە لە زۆر رووەوە تووشی بڕیاری دژبەیەك بووە.

كەمال كەركووكی جەختی كردەوە كە لە چوارچێوەی هەوڵەكانیان بۆ پەردەپۆشكردنی كردەی تیرۆركردنی عەقید هاوكار جاف، دەستڕۆیشتوانی نێو یەكێتی ئامادەن هاوكاری لە هەموو لایەنێكی ناوخۆیی و دەرەكی وەربگرن، ”هەر كەسێك دژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاوكاریان بكات، كاری لەگەڵ دەكەن، بەڵام وادیارە هیچ لایەنێك گرنگییەكی ئەوتۆیان پێ نادات