چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

بەرپرسانی چەند پۆستێکی پارتی یەکلاکرانەوە

ئەمڕۆ 24ـی تشرینی دووەمی 2022 مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا چەندین پۆستی باڵا یەکلاکرانەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان پۆستەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی دابەشکراون:

ھێمن ھەورامی، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستن

ھیوا ئەحمەد مستەفا بەرپرسی مەکتەبی جەماوەریەکان

زاگرۆس فەتاح، بەرپرسی مەکتەبی کارگێری و دارایی

رێبوار یەلدا، بەرپرسی مەکتەبی ھەلبژاردن

سالار عوسمان، بەرپرسی مەکتەبی راگەیاندن

چنار سەعد، بەرپرسی مەکتەبی دیراسات

ئاراس حەسۆ، میرخان بەرپرسی وەبەرھێنان و پرۆژەکان

ئامینا زکری، بەرپرسی بەشی بەدواداچوون

جەعفەر ئیمینکی، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان

پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای دھۆک

سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی  پارێزگای ھەولێر

نەوزاد هادی، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی موسڵ

کەمال کەرکووکی، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک

فواد حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی رێکسختی بەغدا

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاردرا، بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمامەوە بۆ هەولێر بگوازرێتەوە. 

رۆژی 3ی تشرینی دووەم، کۆنگرەی 14ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک بەڕێوەچوو و تێیدا سەرۆک، دوو جێگری سەرۆک و 51 ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی ئەو حزبە بە دەنگی ئەندامانی کۆنگرە هەڵبژێردران.

رۆژی 12ـی تشرینی دووەم، کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆک مەسعود بارزانی کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا نۆ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردران و حەفت ئەندامی دیکەش کە پێشتر ئەندامی مەکتەبی سیاسی بوون هەڵبژێردرانەوە.

رۆژی 19ـی تشرینی دووه‌م، لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتیدا، هەر یەک لە فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، مەحموود مەحەمەد و سیداد بارزانی وەک ئەندامانی دەستەی کارگێڕی دیاریکران.