دەست بەسەر ژمارەیەك سیستەمی غازی شلدا دەگیرێت

دوای ئەوەی مه‌سرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا كاركردن بە غازی شل ڕابگیرێت، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاكرێ لێژنەیەكی پێك هێنا و سیستەمی غازی شلی لە ماڵان و شوێنە گشتییەكان ڕاگرت.

عه‌قید ئیبراهیم فه‌ریق، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاكرێ بە سەرچاوەیەکی راگە‌یاند: ”دوای ڕوودانی تەقینەوە بەهۆی لێچوونی غازی شل لە پارێزگای دهۆك و بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ڕاگرتنی ئەو سیستەمە، لێژنەیەكمان پێك هێنا بۆ پشكنینی سیستەمی غاز، كە لەلایەن هاووڵاتییان و شوێنە بازرگانییەكانەوە بەكار دەهێنرێت، دوای ئەو پشكنینانە ژمارەیەك سیستەمی غازی شل ڕاگیران.”

گوتیشی: ”68 شوێن لە ئاكرێ سیستەمی غازی شلیان بەستووە، لێژنەی پشكنین سەردانی 30 شوێنی كردووە و دابەشكردنی غازی شل بەگشتی ڕاگیراوە و هەشت سیستەمیش ڕاگیراون و نابێ كاری پێ بكەن، چوار شوێنیشمان ئاگادار كردوونەتەوە، كە دەبێ سیستەمەكە لاببەن، چونكە شوێنەكەیان گونجاو نییە.”