سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتی بە ماڵپەری
هەولێری راگەیاند، سبەی پێنجشەممە مەکتەبی سیاسی پارتی کۆدەبێتەوە و کار و بەرپرسیارەتییەکان دیاریدەکات، لەنێویاندا بەرپرسی رێکخستنی پارێزگاکان، کە پێش کۆنگرەی چواردەی ئەو حزبە ناوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارێزگاکان بوو.
سەبارەت بە کۆبوونەوەی یەکێتی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان لە هاوینەهەواری دوکان، ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد کە ئەوان وەک پارتی بەشداری ئەو کۆبوونەوەیە ناکەن.