فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردۆتەوە كە ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ی تشرینی دووەمی 2022، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە و تێیدا چەندین بڕگە و بابەت تاوتوێ دەكات.
بە گوێرەی راگەیەنراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیراندا چەندین بڕگە و بابەت تاوتوێ دەكرێت كە بریتییە لە:
بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە توندوتۆڵكردنی ڕێنمایی و بەدواداچوون و لێپرسینەوە لە پێوەر و ڕێكارەكانی خۆپارێزی و مۆڵەتی پیشەكان لە پێناو پاراستنی ژیان و سەلامەتی هاووڵاتییان.
برگەی دووەمی كۆبوونەكە تایبەت دەبێت بە هەڵوێستی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە پێشێلكارییە بەردەوامەكانی سەروەریی عێراق و هەرێمی كوردستان.
لە بڕگەی سێیەمدا پێشنیاری وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بۆ هەمواركردنی پەیڕەوی دایەنگەكان دەخرێتەڕوو.