فڕۆكەیەكی بەحرەینی بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستیی كارمەندێكی، بەناچاری لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر نیشتەوە.
بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەری هەولێر دەوروبەری كاتژمێر 4ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 22ی 11ی 2022، فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانیی بەحرەین كە بەرەو فەڕەنسا بەڕێ كەوتبوو، پاش ئەوەی گەیشتۆتە ئاسمانی عێراق، باری تەندروستیی كارمەندێكیان تێك چووە و دواتر جەڵتە لێی داوە.
(هەولێر) زانیویەتی كە فڕۆكەكە بەناچاری داوای كردووە ڕێگەی پێ بدرێت لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بنیشێتەوە، پاش گەیشتنیشی بۆ فڕۆكەخانەی هەولێر، كارمەندەكەیان گیانی لەدەست داوە، بۆیە تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی هەولێر كراوە و فڕۆكەكەش بۆ فەڕەنسا بەڕێ كەوتۆتەوە.