به‌پێى دوایین ئامار، به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى شه‌وى رابردووی شارى دهۆك، پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه كه‌سى پێنجه‌م كاتژمێر10:30ى به‌یانی ئەمڕۆ سێشه‌ممه22ى11ى 2022، له‌به‌ر سه‌ختى بڕینه‌كه‌ى گیانى له ده‌ست دا كه پۆلیسێكه به ناوى “كوڤان محه‌مه‌د سه‌عید گه‌ربه‌راسكى” و پارێزگارى دهۆكیش دوو رۆژ ماته‌مینى راگه‌یاند و تاوەکو ئێستا ٤٢ کەسیش برینداربوون.
پارێزگاری دھۆک، عەلی تەتەر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەداوە کە بەھۆی تەقینەوەکەی شەوی رابردوو کە پێنج کەس گیانیان لە دەستداوە، دوو رۆژ ماتەمینی گشتیی رادەگەیەنن.
شەوی رابردوو تەقینەوەیەک لە سیستمی گازی فڕنێکدا رووی دا و بەھۆیەوە چوار کەس گیانیان لە دەست دا بە ناوەکانی؛ “رائید عەلی بەرواری، جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی دھۆک”، “غەفوور عومەر دێرگژنیکی، پۆلیسی فریاکەوتنی دھۆک”، نیھاد عەلی عەبدوڵڵا چێی، قوتابی” و “ئەیاد سعوود ئەحمەد، کرێکار خەڵکی زوومار.
هه‌ر ئه‌مڕۆ، مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، بەئامادەبوونی وەزیر و بەرپرسانی پەیوەندیدار، ئێستا سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە رووداوەکانی تەقینەوەی گاز دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لە ھۆکارەکانی ئەم رووداوانە.
زانکۆی دھۆکیش لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە کردووە کە سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاندووە و ھیچ جۆرە چالاکییەک ئەنجام نادرێت، یەکێک لەو کەسانەی گیانیان لە دەستداوە قوتابی بووە لە کۆلیژی پەروەردەی بنیات بەناوی “نیھاد عەلی عەبدوڵڵا.
رۆژی پێنجشەممە 17ی تشرینی دووەم 2022 لە شاری سلێمانی، سیستەمی گازی ماڵێک لە گەڕەکی کازیوەی سلێمانی تەقییەوە و لە ئەنجام دا، 15 کەس گیانیان لە دەست دا و 12 کەسیش بەھۆی ئەم رووداوە برینداربوون.