پۆلیسێکی بریندار لە تەقینەوەکەی دهۆک گیانی لەدەستدا

یەکێکی دیکە لە بریندارەکانی تەقینەوەکەی شەوی رابردووی دهۆک کە پۆلیس بوو، گیانی لەدەستدا. 

ئەو پۆلیسەی گیانی لەدەستداوە ناوی کوڤان محەممەد سەعیدە، بە گیانلەدەستدانی ئەو پۆلیسە ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی تەقینەوەکەی شەوی رابردووی دهۆک کە بەهۆی تەقینی تانکیی غاز روویدا بووە 5 کەس و تاوەکو ئێستاش 32 کەس بریندارن. 

رۆژی سێشەممە 22-11-2022، هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە سەرچاوەیەکی راگەیاند، “دوای برینداربوونی بەهۆی تەقینەوەکەی شەوی رابردوو، بەداخەوە کوڤان محەممەد سەعید گیانی لەدەستدا.”

لەنێو ئەو کەسانەی کە لە تەقینەوەکەی دهۆک گیانیان لەدەستداوە ئەفسەرێکی پۆلیس، دوو پۆلیس، خوێندکارێکی زانکۆ و کرێکارێکە.

ناوی ئەو 5 کەسەی لە تەقینەوەکەی دهۆک بەهۆی تەقینی تانکیی غاز گیانیان لەدەستدا 

عەلی بەرواری – ئەفسەری پۆلیس

غەفوور عومەر- پۆلیس

کوڤان محەممەد سەعیدە – پۆلیس

نیهاد عەلی سەعدوڵڵا – خوێندکار

ئەیاد سعود ئەحمەد – کرێکار

ھەواڵی زیاتر