كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا سه‌ره‌خۆشی له‌ كه‌سوكاری قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دهۆك ده‌كات

كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر سه‌ره‌خۆشی له‌ كه‌سوكاری قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی دهۆك ده‌كات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22ـی تشرینی دووه‌می 2022، ئۆلیڤیێر دیکۆتینیسه‌، كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر له‌ تویتێكدا سه‌ره‌خۆشی له‌ كه‌سوكاری قوربانیانی رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دهۆك ده‌كات و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازێت.

شەوی رابردوو به‌هۆی ته‌قینەوە تانكییه‌كی غاز له‌ شاری دهۆك چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 33 کەسی دیکەش برینداربوون، یەکێک لەو کەسانەی گیانی لەدەستداوە ئەفسەرێکی باڵای پۆلیسی دهۆکە.

ناوی ئەو کەسانەی لە رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە:

1- رائید عه‌لى به‌روارى جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی دهۆک

2- غه‌فوور عومه‌ر دێرگژنیكى پۆلیسی فریاکەوتنی دهۆک

3- نیهاد عه‌لی عه‌بدوڵڵا چێى – قوتابی

4- ئەیاد سعوود ئەحمەد، كرێكار، خەڵکی زوومار

ھەواڵی زیاتر