باڵیۆزخانه‌ی كه‌نه‌دا ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر هێرشه‌كانی شه‌وی ڕابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاند “به توندی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ران سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین”.
ڕاشیگه‌یاند “ئه‌م هێرشانه پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراقه و مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌وخۆیه بۆ سه‌ر سه‌قامگیری هاووڵاتییان، بۆیه پێویسته ئه‌م هێرشانه ڕابگیرێن.
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو سوپای پاسدارانی ئێران به مووشه‌ك و درۆن هێرشی كرده خاكی هه‌رێمی كوردستان و كه‌مپی ئاواره‌كان له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و كۆیه و له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه‌شدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا