سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی دێنمارک لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 21ـی 11ـی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە كريستيان تۆرنینگ باڵیۆزی نوێی دێنمارک لە عێراق کرد.

سەرۆکی حکوومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی دێنمارک کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکانیدا بۆ خواست و ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی هەمەلایەنە لەگەڵ دێنمارک دووپات کردەوە.

باڵیۆزی دێنمارک، وێڕای سوپاسکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاریکاری و هەماهەنگیی باشیان لەگەڵ باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی، ئاماژەی بە گرنگیی پێگەی هەرێمی کوردستان کرد لە عێراق وناوچەکە و خواستی وڵاتەکەشی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.

ھەواڵی زیاتر