پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ڕاگەیەنراوی فەرماندەی فەرماندەیی ئەمریکا لەسەر هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئێران

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە 21ـی 11ـی 2022 سەبارەت بە هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئێران، پەیامێکی بڵاو کردەوە و سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکات.

جەنەڕاڵ مایکل کۆرێلا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، لە تویتێکدا سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران لە نزیک هەولێر ڕایگەیاند: سەرکۆنەی ئەو هێرشە مووشەکی و درۆنییەی سنووربەزێنانەی ئێران لە نزیک هەولێر دەکەین.

ڕاشیگەیاند: ئەم جۆرە هێرشە ناڕەوایانە خەڵکی سڤیل دەخەنە مەترسییەوە، سەروەری عێراق پێشێل دەکەن و ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخەنە مەترسییەوە.

شەوی ڕابردوو ئێران بە مووشەک و درۆن بەچڕی هێرشی کردە سەر ناوچەکانی جێژنیکان لە ناحییەی بەحرکەی سنووری پارێزگای هەولێر، قەڵای دیموکرات و بنکەی تەندروستی ئازادی لە کۆیە و زرگوێز لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بۆردومانەکە شەهید و برینداری لێکەوتەوە.