دکتۆر سەیوان فەرەج، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەوڵ دەدرێت کە بە قۆناغ مامۆستایانی وانەبێژ دامەزرێن، بۆ ئەو مەبەستەش هەم وەزارەتی پەروەردە و هەم ئەنجوومەنی وەزیران لە بیرکردنەوە و دیراسەکردنی ئەو پرسەدان، کە لەڕووی دارایییەوە چەندی پێویستە و پارەی پێویست هەیە بۆ دامەزراندن و هەر جارە و چەندی دامەزرێن، بۆیە ئەو کارە بەردەوامە و هەوڵی جددی بۆ دەدرێت بۆ ئەوەی دامەزرێن.