بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 2022.11.20 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بۆ كۆچی دوایی ئەبوبەكر حسێن هەڵەبجەیی ـ ی باوكیان، سەرەخۆشی لە خۆیان خانەوادە بەڕێزەكەیان كرد و هاوسۆزی و هاوخەمی لەگەڵیاندا دەربڕی، هەروەها هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
لای خۆیەوە هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، سوپاس و پێزانینی خۆیان و خانەوادە بەڕێزەكەیانی بۆ پەیوەندیی نێچیرڤان بارزانی و هاوبەشی و هاوخەمی لەگەڵیاندا، دەربڕی.