پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان دیاری كران

ئەندامانی دەستەی کارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیاریکران و بڕیاره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتوودا بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگاکان دیاریبکرێن.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 19ـی تشرینی دووه‌می 2022، سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی پارتیدا، ئەندامانی دەستەی کارگێڕی دیاریکران.

له‌باره‌ی ناوی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پارتی، سه‌رچاوه‌كه‌ رایگه‌یاند، ئەندامەکان بریتین لە فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، مەحموود مەحەمەد و سیداد بارزانی.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتوودا بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگاکان دیاریده‌كرێن.