بەرپرسی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رای دەگەیەنێت، کە بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی پەکەکە و تورکیا لەسەر سنوورەکان، زیاتر لە 200 گوندی سنوورەکەی چۆڵکراون و ناشتوانن خزمەتگوزاری پێبگەیەنن.
هەڵگورد نەجیب، سهرپهرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران راگەیاند: ‘زۆرێک لە گوندەکانی دەڤەری باڵەکایەتی پەکەکە تێیدا باڵادەستە، بەهۆی کێشەی ئەمنیەوە نەمانتوانیوە خزمەتگوزاریشیان پێ بگەیەنین، چونکە پێکدادانی پەکەکە و تورکیا لەسەر سنوورەکان هەبوون، زیاتر لە 200 گوندی سەرسنوور تا ئێستا ئاوەدان نەکراوەتەوە و زەرەرمەندن’.
سهرپهرشتیاری ئیدارەی سهربهخۆی سۆران دەڵێ؛ زۆرینەی ئەو گوندنشینانەی سەر سنوور لە هاوینان مەڕداری و کشتوکاڵ دەکەن، بەڵام بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکان زەرەرمەندبوون و ناتوانن بگەڕێنەوە، بەهۆی هەبوونی پەکەکە زیانی گەورە بە ژیان و بژێویان گەیشتووە، لەلایەکی دیکەشەوە پەکەکە باج و سەرانەی زۆر لە خەڵکی دەڤەرەکە وەردەگرێ، کە بەراستی ئەمە هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە.