نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی نەخۆشخانەی شاری لە سلێمانی كردو بریندارانی تەقینەوەكەی بەسەر كردەوە.
دواتریش نێچیرڤان بارزانی،سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی:رووداوەكە كارەساتێكی ناخۆش بوو بۆ هەمووان ، هەرچی پێویستیش بێت بۆ بنەماڵەی قوربانییانی تەقینەوەكەی شاری سلێمانی دەكەین.
هەروەها سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان لێكۆڵینەوەی وورد لە رووداوەكەدا دەكات.
ئەمڕۆ شەممە 19-11-2022 تەرمی 15 شەهیدی تەقینەوەكەی گەڕەكی كازێوەی شاری سلێمانی لە گۆڕستانی كەڵەكن بەخاك سپێردران و دواتریش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە شوێنی پرسەكە.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 17ی تشرینی دووەم، لە ئەنجامی تەقینەوەیەك لە سیستمی گازی شل (LPG) كە لە یەكێك لە ماڵەكانی گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی روویدا، وێڕای خاپووربوونی خانووەكە هاوكات زیانی بە ژمارەیەك خانوو و ئۆتۆمبێڵی نزیك لە رووداوەكە گەیاند، هەروەها 15 كەس گیانیان لەدەستدا و 12 كەسی دیكەش برینداربوون.