ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێكی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای كەركوك چوار ئەندامی سوپای عێراق كوژراون.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاندووە، لەبەرەبەیانی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش لە قەزای دبس-ی سەر بە پارێزگای كەركوك هێرشیان بۆ سەر سوپای عێراق دەستپێكردووە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كە لەو هێرشەدا چەكدارانی داعش چوار سەربازی سوپای عێراقیان كوشتووەو دواتریش مۆبایل و چەكی سەربازەكانیان دزیوە.
next post