ئەمڕۆ شەممە 19-11-2022 تەرمی 14 شەهیدی تەقینەوەكەی گەڕەكی كازێوەی شاری سلێمانی لە گۆڕستانی كەڵەكن بەخاك دەسپێردرێن.
لەوبارەیەوە پەیامنێری كوردستان رایگەیاند:یەكێك لە شەهیدانی تەقینەوەكە رەوانەی ئێران دەكرێتەوەو پرسە لە شوێنی رووداوەكە بۆ شەهیدەكان دادەندرێت.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 17ی تشرینی دووەم، لە ئەنجامی تەقینەوەیەك لە سیستمی گازی شل (LPG) كە لە یەكێك لە ماڵەكانی گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی روویدا، وێڕای خاپووربوونی خانووەكە هاوكات زیانی بە ژمارەیەك خانوو و ئۆتۆمبێڵی نزیك لە رووداوەكە گەیاند، هەروەها 15 كەس گیانیان لەدەستدا و 12 كەسی دیكەش برینداربوون.
previous post
next post