سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

له‌ هاوینه‌هه‌واری بێخاڵ پاسێكی گه‌شتیاران تووشی رووداوێكی هاتووچۆ ده‌بێت

پاسێكی گه‌شتیاران له‌ هاوینه‌هه‌واری بێخاڵ له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران تووشی رووداوێكی هاتووچۆ ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی (18ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له‌ رووداوێكی هاتووچۆ له‌ هاوینه‌هه‌واری بێخاڵ له‌ سۆران، پاسێكی گه‌شتیاران كۆنترۆڵی له‌ده‌ستده‌دات و چه‌ند كه‌سێك بریندارده‌بن و شایه‌تحاڵه‌كانیش ئاماژه‌ به‌ گیانله‌ده‌ستدانیش ده‌كه‌ن.

به‌پێی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كان 15 كه‌س برینداربوون، كه‌ سه‌رجه‌م گه‌شتیاره‌كانی ناو پاسه‌كه‌ ژماره‌یان 40 گه‌شتیاره‌ خه‌ڵكی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقن.

رووداوه‌كه‌ به‌هۆی نه‌مانی برێكه‌وه‌ بووه‌ و پاسه‌كه‌ خۆی به‌ ئۆتۆمبێلێك و دوكانێكدا كێشاوه‌.