دوێنێ بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو لاهوور شێخ جەنگی دوای هەشتی تەمووز بۆ یەكەمجار لەگەڵ كۆمەڵێك فەرماندەی باڵای سەربازی و ئەفسەری پلە بەرز كۆبوونەوەیەكی ئەنجام دا، ئەوەیش بۆ بافڵ تاڵەبانی چاوەڕوان نەكراو بوو.
ئەمڕۆ هەینی 18ـی تشرینی دووەم، بەپێی زانیارییەكانی “وشە” كۆبوونەوەكەی دوێنێی لاهوور لەگەڵ فەرماندە سەربازییەكان دوای نیوەڕۆ بووە و دوای كۆتایی هاتنی دەوام بووە و پێشتر بانگێشت كرابوون بۆ ئەو كۆبوونەوەیە.
باس لەوە دەكرێ لە كۆبوونەوەكە، لاهوور جەنگی سوپاسی پاڵپشتی ئەو ئەفسەرانەی كردووە و گوتوویەتی من قەرزاری ئێوەم پاداشتەكەی وەردەگرنەوە، من دەمەوێت لە شوێنەكانی خۆتان بمێننەوە جارێ.
روونكراوەتەوە، دوای هەشتی تەمووز بۆ خەڵكی ئاشكرا بوو و دەزانن كێ دزو قاچاخچییە، دۆخی هاووڵاتییانی سنووری سلێمانیش چۆنە.
ئەو كۆبوونەوەیە لەگەڵ فەرماندە سەربازییەكان بۆ بافڵ چاوەڕوان نەكراو بوو، چونكە بەپێی قسەی پێشووی بەرپرسانی یەكێتی، سەرجەم هێزەكان ئێستە لەژێر كۆنتڕۆڵی حزبدان و ناتوانن هیچ جووڵەیەكی ساربازی بكەن بەبێ فەرمانی بافڵ، بەم جووڵەیەی لاهوور شێخ جەنگی بافڵی تووشی شۆك كردووە.