ئەمشەو نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق (یۆنامی)، راگەیەندراوێكی لەبارەی تەقینەوەكەی ئەمشەوی سلێمانی بڵاوكردەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا كە لە هەژماری فەرمی یۆنامی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوكراوەتەوە، هاتووە: “بیر و هۆش و نزامان لەگەڵ بەرکەوتووانی تەقینەوە کارەساتبارەکەی تانکی غازە لە سلێمانی کە چەندان قوربانی لێکەوتەوە. پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی قوربانییان دەکەین و هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین لەگەڵ دەستخۆشیمان لە هەوڵی بێوچانی فریاگوزاران.”