سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند كه بیر و دڵی لای خێزان و كه‌سوكاری قوربانییه‌كانه.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: بیر و دڵم لای خێزان و که‌سوکاری قوربانیانی ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌مشه‌وی سلێمانییه، سه‌ره‌خۆشییان لێ ده‌که‌م، هاوخه‌میانم.
سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: خوای مه‌زن گیانی قوربانییان به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات، ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت.
سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌روه‌ها هیوای زوو چاکبوونه‌وه‌شی بۆ سه‌رجه‌م بریندارانی ڕووداوه‌كه خواست.