سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پارێزگاری سلێمانی ڕاسپارد كه داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌ت به‌دواداچوون بۆ ڕووداوە دڵتەزێنەکەی ئەمشەوی سلێمانی بكه‌ن و به‌په‌له‌ش به‌هانای زیانلێكه‌وتووان بچن.
بۆ بەدواداچوونی ڕووداوی تەقینەوەی غاز لە شاری سلێمانی، مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کەمێک لەمەوبەر پەیوەندی بە ھەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی کرد و ڕایسپارد کە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەت، بەدواداچوونی ورد و خێرا بۆ ھۆکاری ڕووداوە دڵتەزێنەکە بکەن.
هه‌روه‌ها پارێزگاری ڕاسپارد بە په‌له به‌ھانای زیانلێکەوتووانەوە بچن و ھەرچی پێویست بێت ئەنجامی بدەن.
سەرۆکی حکوومەت ھەروەھا پرسە و سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان دەربڕی و ھیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران خواست