بە رەزامەندی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی پێنج ملیار دینار بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی خەرجدەکرێت.
ئهمڕۆ پێنجشهممه (17ی تشرینی دووهم/نۆڤێمبهری 2022)، فهرمانگهی میدیا و زانیاری رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی چوار ملیار و 781 ملیۆن دینار، بەمەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگای سلێمانی.
له راگهیهندراوهكهی فهرمانگهی میدیا و زانیاری ئاماژه بهوهكراوه، ئەو بڕە پارەیەی لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە بۆ پرۆژەکان تەرخانکراوە، لە پارەی زەوییە فرۆشراوەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی خەرجدەکرێت.
لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بەشێک لە پرۆژە خزمەتگوزارییەکان بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویستەوە راوەستاون، ئەوەش ناڕەزایەتی لای بەشێک لە هاووڵاتیان دروستکردووە.