سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی بڕیاری دا، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌وام ده‌ستپێبكاته‌وه.
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وام دوای ئه‌وه دێت، له چه‌ند رۆژی رابردوودا به هۆی خۆپیشاندانی خوێندكارانه‌وه ده‌وام وه‌ستێنرابوو.
له باره‌ی وه‌ستاندنی ده‌وامی چه‌ند رۆژی رابردوو، سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ راگر و سه‌رۆك به‌شه‌كانی زانكۆ گوتی: ئه‌و بڕیاره ناچاری بوو.
رۆژی دووشەممەی رابردوو (14ی تشرینی دووەمی 2022) زانکۆی سلێمانی دوای چەند رۆژێک لە خۆپیشاندانی خوێندکاران و دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی بڕیاری دا دەوامی سەرجەم بەش و کۆلێژەکان رابگرێت.
د. كۆسار محەمەد، سەرۆكی زانكۆی سلێمانی، له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ستافی زانكۆ، بڕیاری دا ده‌وام ده‌ستپێبكاته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی داوای لە راگری کۆلێژەکان و سەرۆک بەشەکان کردووە، قسە لەگەڵ خوێندکارەکانیان بکەن و هەوڵی جددی بدەن كە لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەوامی ئاسایی خوێندكاران، دەستپێبكاتەوه.
ئه‌وه‌یشی وتووه: “داواكاری خوێندكاران بۆ پێدانی دەرماڵە و بە یاساییكردنی داواكارییەكی رەوایە، بەڵام ئەو بابەتە لەدەسەڵاتی زانكۆ نیه، بەڵكو لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی وەزیراندایە، هەروەها بابەتی كەمكردنەوەی پارەی خوێندنی بارالێڵ تەنها لەدەسەڵاتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی داراییدایە”.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی هۆشداری داوه، كه هه‌ر خوێندكارێك پابه‌ندی ده‌وام نه‌بێت، رێككاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر.