پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سەرۆکی حکوومەت له‌گه‌ڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كۆبووه‌وه‌

ئەمڕۆ پێنجشەم 17ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک پێشوازی لە مارک برایسن ریچاردسن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد .
لە دیدارەکەدا، برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و بارودۆخی گشتیی عێراق و گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور وکارنامەی حکوومەتی نوێ تاوتوێ کران.