سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەم 17ی نۆڤێمبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  لە شاری دهۆک، پێشوازی لە ئەلینا رۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد .
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرا.

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی کە ئێستا دەرفەتێکی نوێ هاتووەتە ئاراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی، بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و کارنامەی حکوومەتی نوێی عێراق.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوە دا کە شاندێکی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێم ئامادەیە سەردانی بەغدا بکات بۆ تاوتوێکردنی کێشەکان و چارەسەرکردنیان لە چوارچێوەی دەستووردا.