رێبەر ئەحمەد لەبارەی دروستکردنی هێزێک بۆ خاڵە سنووریەکان باسی لەوەکرد، لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە لەسەر دروستکردنی ئەو هێزە رێککەوتن، بەڵام لە سلێمانی پێیان راگەیاندوون ئەگەر هێز بجووڵێنن بۆ خاڵە سنوورییەکان شەڕی ناوخۆ دروستدەبێت.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆک رایگەیاند، ئەو کێشەیەی سلێمانی بە دەستییەوە دەناڵێنێت، خەریکن دەیکەنە ئەستۆی پارتی، لەکاتێکدا پارتی هیچ دەسەڵاتێکی ئیداری و ئەمنی لە سلێمانی بەدەست نییە.
لەبارەی نیگەرانییەکانی یەکێتییەوە، رێبەر ئەحمەد گوتی: تا ئێستا تیمی یەکێتی لە حکومەت بە ئێمەیان نەگوتووە لە چی ناڕازین، ئەگەر کێشەیەکی سیاسی هەیە پێویستە بە ئێمە بگوترێت، پێویست ناکات لە راگەیاندنەکانەوە گلەیی لە پارتی بکرێت لە کاتێکدا لە کۆبوونەوە فەرمییەکان باسی هیچ ناکرێت.
رێبەر ئەحمەد لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەیخستەڕوو، ئەگەر بابەتەکان گرێبدرێنەوە بە هەندێ رووداوی ئەمنی کە لە هەولێر روویانداوە، ئەوا پارتی لێی بەرپرس نییە، چونکە ئەو بابەتانە یاسایین و دادگەکان بەدواداچوونی بۆ دەکەن.
رۆژی (7ی تشرینی یهكهم/ئۆكتۆبهری 2022)، له گهڕهكی سهربهستی شاری ههولێر لهرێگهی بۆمبی لكێندراوهوه ئۆتۆمبێلی هاوكار عهبدوڵڵا رهسووڵ، ئهفسهری ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان تهقێندرایهوه، بهوهۆیهوه ناوبراو گیانی لهدهستدا و چوار كەسی دیكه برینداربوون.
رێبەر ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی داوایکرد، ئەو لایەنە سیاسییانەی کە دەیانەوێت لەگەڵ پارتی مامەڵە بکەن، بە روونی داواکارییەکانی خۆیان بخەنەڕوو. رێبەر ئەحمەد گوتیشی: لە دوای کۆنگرەی 14ـی پارتییەوە، لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی، سەرۆک بارزانی فەرمانی دەرکردووە، پارتی بەڕووی هەموو لایەنە سیاسییەکاندا کراوە بێت و دەستی هاوکاری و هەماهەنگی بۆ هەموو لایەنەکان درێژ بکەین.
سەبارەت بە دروستکردنی هێزێکی تایبەت بە دەروازە سنوورییەکان، رێبەر ئەحمەد رایگەیاند، لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە هێزێکمان دروستکرد بۆ دەروازە سنوورییەکان، بەڵام لە سلێمانی پێیان راگەیاندین، ئەگەر هێز بجووڵێنن بۆ خاڵە سنوورییەکان شەڕی ناوخۆ دروست دەبێت.