پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سەرۆکی حکوومەت: هیوادارم سوود لە دیداری ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەربگرین

مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە میانی وتاری بەخێرهاتندا كە لە دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشكەشی كرد، هیوای خواست بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان سوود لە دیدارەكە وەربگیرێت.

ئەمەش دەقی وتارەكەیەتی:

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەڕێز جەنابی سەركۆماری عێراقی فیدرال دكتۆر عەبدوللەتیف رەشید

بەڕێز سەرۆكی پەرلەمانی فیدرالیی عێراق جەنابی محەمەد حەلبووسی

بەرپرسانی سیاسی و دیپلۆماتەكان، باڵوێزەكان، پسپۆڕانی ئەكادیمی و زانایانی توێژینەوە، خوشك و برایانی بەڕێز، هەمووتان زۆر زۆر بەخێر بێن

من زۆر زۆر خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ هەموو لێرە بەیەكەوەین لە دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانكۆی ئەمریكیی كوردستان لە دهۆك، هیوادارم كە ئەم جۆرە دیدارانە ببنە یارمەتیدەر بۆ باسكردنی پرسە هەنووكەییەكان لە عێراق و كوردستان و ناوچەكە، ئەنجامی ئەم جۆرە دیدارانە سوودیان لێ وەربگرین بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین زیاتر بیر لە چارەسەری ئەو كێشە و گرفتانەی كە لێرە و لە ناوچەكەدا هەن، ئەم بیروبۆچوونانە بخەینە بەر دەستی بەرپرسان و جێی سوود و بەهرە بن بۆ ئەوەی بتوانین كێشەكان هیچ نەبێ كەمیان بكەینەوە ئەگەر نەتوانین هەمووشیان چارەسەر بكەین.

هیوادارم دیدارێكی سەركەوتوو بێت

جارێكی تر بەخێرهاتنی هەمووتان دەكەم زۆر زۆر بەخێر بێن.