وەزارەتی کارەبا ئاگاداری دانیشتووانی پیرمام و کۆڕێ دەکات کە بەهۆی سووتانی وێستگەیەکەوە کارەبای پیرمام و کۆڕێ کەم بووەتەوە و بەزووترین کات چارەسەر دەکرێت.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هاوبەشانی کارەبا لە پیرمام و کۆرێ ئاگادار دەکەینەوە بەهۆی سووتانی وێستگەی مۆبایلی کارەبای پیرمام، ماوەی پێدانی کارەبای سنوورەکە کەم بووەتەوە.
ڕاشیگەیاند: تیمەکانی گواستنەوەی کارەبای هەولێر و دابەشکردنی کارەبای پیرمام و کۆنتڕۆڵی کارەبا لەسەر هێڵن و هەر ئەمشەو کارەبای پیرمام چارەسەر دەکەن.
وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەش دا کە پێشبینی دەکرێت لە ماوەی 72 کاتژمێریشدا گرفتی کارەبای کۆڕێش چارەسەر بکرێت