سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

بۆ پلەبەرزکردنه‌وه‌ و خانەشینی کۆبوونەوەیەکی گرنگ دەکرێ

 

لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، بۆ پلەبەرزکردنه‌وه‌ و خانەشینی لەگەڵ ھەریەک لە وەزیری پێشمەرگە و وه‌زیرى ناوخۆ و بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی کۆدەبنەوە.

لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی کوردستان، لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: “بەمەبەستی تاووتوێکردن و بەدواداچوون بۆ چەند پرسێکی پەیوەست بە کاری لێژنەكه‌، ئەمڕۆ چوارشەممە 16/11/2022، لێژنەی کاروباری پێشمەرگە، بەسەرپەرشتیی ڕێڤینگ هروری، سەرۆکی لێژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لێژنە و بڕیاردەر و ئەندامانی و ڕاوێژکارانی لێژنەکە کۆبویەوە”.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، خوێندنەوە بۆ سەرجەم ئەو ڕاپۆرت و نووسراوانە کرا کە ئاراستەی لێژنەکە کرابوون و تایبەت بوون بە کێشە و گرفتی ھێزەکانی پێشمەرگە، دوای گفتوگۆکردنیان وەڵامی پێویستیان درایه‌وه‌.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: “لە تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەكه‌دا، چەند پرسێکی پەیوەست بە هێزەکانی پێشمەرگە گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا و بەمەبەستی بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی پەیوەندیدار بە ھێزەکانی پێشمەرگە لە ڕووی پلەبەرزکردنه‌وه‌ و خانەشینی و چەندین بابەتی تر، لێژنە بڕیاریدا لەگەڵ ھەریەک لە وەزیری پێشمەرگە و وه‌زیرى ناوخۆ و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی ھەرێم کۆببێتەوە”.