سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سه‌رۆكی حكوومه‌ت خه‌ونی سودمه‌ندانی گوندی كۆری دێنێته‌ دی

پاش ساڵانێك چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی كلیلییه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونیان، هێشتا به‌شێك له‌ سودمه‌ندانی گوندی كۆری،یه‌كه‌كانیان بووه‌ پارچه‌یه‌ك زه‌وی و زه‌وییه‌كه‌شیان لێ وه‌رگیرایه‌وه‌ و له‌شوێنێكی دی پێیان درا، ئه‌ویشیان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه‌ و ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه‌ شوێنی پێشتریان! له‌وێش پێشنیاری شوقه‌یان بۆ ده‌كرێت له‌بری زه‌وییه‌كه‌، ئه‌و بێنه‌وبه‌ره‌ی زیاتر له‌ چوارهه‌زار خێزانی سوودمەند، نۆ ساڵ درێژه‌ی كێشا، تا دواجار، سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌ بڕیاری تاپۆكردنی زه‌ویه‌كانیان، خه‌ونه‌كه‌یان دێنێته‌ دی.

نۆ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له‌ تیروپشكێكی ئاشكرادا، ناوی زیادتر له‌ پێنج هه‌زار خێزان له‌ پارێزگای هه‌ولێر بڵاوكرایه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنییه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ گوندی كۆری، كه‌چی دوای دانی قیستییه‌كه‌مییه‌كه‌كان و دوای چاوه‌ڕوانی چوار ساڵه‌، له‌و پڕۆژه‌یه‌ ته‌نیا هه‌زار یه‌كه‌ دروستكران و ئه‌وه‌ی دی به‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قسته‌كه‌یان و پێدانی پارچه‌ زه‌وییەکی ٢٠٠ مه‌تری له ‌سنوری پڕۆژه‌كه‌، ڕازی کران.

سودمه‌ندان كه‌ چاوه‌ڕوانی تاپۆكردن و ڕێگه‌پێدانی دروستكردن بوون له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه‌ و بۆ ئه‌و مافه‌ش چه‌ند جارێك هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام، بڕیاری گواستنه‌وه‌ی زه‌ویه‌كانیان له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كه‌ی نزیكڕێگه‌ی شه‌قڵاوه‌ بۆ سه‌ر ڕێگای موسڵ و گه‌زنه‌ی نوێ درا، له‌ بێده‌نگكردنی خاوه‌ن زه‌ویانیش هه‌ر زوو نه‌خشه‌ ئاماده‌ و بڕیاری تاپۆكردنیان ده‌ستوبرد بوو.

به‌ڵامڕێگه‌پێدانی دروستكردنییه‌كه‌كان درێژه‌ی كێشا و كاتێك سودمه‌ندان سه‌رقاڵی تاپۆكردن و هه‌ندێكیش مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنی به‌ زه‌ویه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌كرد، جارێكی دی بڕیاری لێسه‌ندنه‌وه‌ی زه‌وییه‌كانیان له‌ نه‌خشه‌ی گه‌زنه‌ی نوێ درا! ئه‌م جاره‌یان‌ زه‌وییه‌كانیان به‌ شوێنی كۆنیان و له‌ چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی گوندی كۆری گۆڕدرایه‌وه‌. له‌ ١٥ ی شوباتی ٢٠٢٢، سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر، نه‌خشه‌ی نوێی زه‌وییه‌كانی گوندی كۆری و گواستنه‌وه‌یان بۆ شوێنی پێشووڕاگه‌یاند، به‌های زیاتری زه‌ویه‌كان و به‌ڵێنی زوو تاپۆكردن و ڕێگه‌پێدانی ده‌ست پێكردنی یه‌كه‌كانیان، سوودمەندان جگه‌ له‌ ناڕه‌زایی دابه‌شكردنی یه‌كه‌كانیان به‌سه‌ر نه‌خشه‌كه‌دا، كه‌ به‌شێوه‌ی ڕیزبه‌ندی ژماره‌كان دابه‌ش نه‌كرابوون، هیچ ناڕەزاییەکیان دەرنەبڕی، ئەم کێشەش دواجار ده‌ستێكی چار کرا.

جیا له‌ ده‌مه‌قاڵێ و نانه‌وه‌ی گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی له ‌نێوان فرۆشیار و كڕیاران لەبەر ته‌ماح، بەوەی گوایه‌ خاوه‌ن زه‌وی، زه‌وییه‌كی پێ فرۆشتووه‌ و ئێستا زه‌ویه‌كه‌ له‌ شوێنێكی دی و به‌ نرخێكی دیكه‌یه‌، دڵخۆشی وه‌رگرتنی زه‌وی به‌ به‌هاتری زه‌ویه‌كه‌ی پێشووتری سوودمه‌ندان، كه‌ به‌های هه‌ندێكی نزیك به‌ دوو هێنده‌یه‌، درێژه‌ی نه‌كێشا، جارێكی دی دواكه‌وتنی بڕیاری تاپۆكردن و ڕێگه‌پێدان، ئه‌وانی خسته‌وه‌ گۆمانیڕاڕایی و ترسی گۆڕانێکی دی و گه‌لێك شه‌و له‌خه‌وی ڕاده‌په‌ڕاندن.

ئه‌وان كه‌ ساڵانێكه‌ زه‌وییه‌كانیان ئه‌زمونی تاڵی پێ چه‌شتوون، ترسه‌كه‌یان بێ هۆ نه‌بوو، ئه‌مجاره‌ پێشنیاری لێسه‌ندنه‌وه‌ی زه‌ویه‌كانیان و له‌بری ئه‌وه‌ پێدانی شوقه‌یان بۆ ده‌كرێت به‌ قستی درێژخایه‌ن، ئه‌وه‌ش زۆرێك له‌وانی ده‌هری و نائومێد كرد.

یه‌كێك له‌و سوود مه‌ندانه‌ بارزین كه‌ریمه‌، كه‌ پێشتر وه‌ك نوێنه‌ری خاوه‌ن زه‌وییه‌كان سه‌ری به‌زۆرده‌رگه‌دا كردووه‌ و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ پرچمان سپی بوو، جیا له‌ باس كردنی ئه‌و تاڵی و سوێرییانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانیان ساڵانێكه‌ به‌قوڕگیاندا ده‌كرێت، ده‌ڵێ “دوای هاتنه‌ گۆڕی پێشنیاری لێ سه‌ندنه‌وه‌ی زه‌وییه‌كان، و جارێكی دیكه‌ و دروستكردنی شوقه‌ بۆ سوودمه‌ندانی گوندی كۆری، به‌گشتی خاوه‌ن زه‌وییه‌كان ڕازی نه‌بون و له‌ ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه‌وه‌ داوامان كرد ئه‌و پێشنیاره ‌ڕه‌ت بكرێته‌وه‌”.

دواجار ده‌نگی سوودمه‌ندان گه‌یشته‌ شوێنی خۆیی و ١٥ ی تشرینی دووه‌م، وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی و گه‌شتوگوزار ڕایگه‌یاند، “مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی و گه‌شتوگوزار ده‌ربڕی به‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی سوودمه‌ندانی گوندی كۆری به‌ تاپۆكردنی زه‌ویه‌كانیان”.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هێما بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ “پێویسته‌ سوودمه‌ندان له‌ شوێنی خۆیان كه‌ پێشتر بۆیان دیاریكرابوو قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌ و له‌هه‌موو باج و ڕسووماتێك ببه‌خشرێن كه‌ له‌ نه‌خشه‌ی گه‌زنه‌ پارچه‌ زه‌وییان به‌ناوكراوه‌، به‌رانبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوونیان له‌و پارچه‌ زه‌وییانه‌ و به‌ناوكردنی پارچه‌ زه‌وی دی له‌و به‌شه‌ی پڕۆژه‌ی گوندی كۆری”.

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ڕوونی كردووه‌ته‌وه‌،”پاش ئه‌وه‌ی به‌ نووسراوی ژماره‌ (٥٦٦) یڕێكه‌وتی ٣١\٨\٢٠٢٢، ڕه‌زامه‌ندیی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زه‌وییه‌كانی گوندی كۆری درا، چه‌ند پێشنیازێك بۆ شێوازی ئه‌و قه‌ره‌بووکردنەوە‌ خرانه‌ڕوو، به‌ڵام وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی و گه‌شتوگوزار، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی سوودمه‌ندان كه‌ خه‌ڵكی كه‌مداهات و شایسته‌ن، جه‌ختی له‌سه‌ر باشترین پێشنیاز كرده‌وه‌ كه‌ شایسته‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ بێت و به‌ نووسراوی ژماره‌ (٤٤٩) له‌ ڕێكه‌وتی ١١\١٠\٢٠٢٢، بۆ سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌رزكرده‌وه‌، كه‌ له‌هه‌مان سنووری گوندی كۆری قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.‌ ڕێكه‌وتی ٧\١١\٢٠٢٢، به‌ نووسراوێك ئاماژه‌ به‌وه‌ كرا كه‌ ڕێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر پێشنیازه‌كان ده‌ربڕیوه‌”.

خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی سوودمه‌ندانی گوندی كۆری، كه‌ ناویان له‌خۆیان ناوه‌ ‘زیانلێكه‌وتوانی گوندی كۆری’، ساڵانێكه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ خه‌ونی ده‌ربازبوون له‌ كرێچێتی، به‌ چه‌ندان هه‌وراز و به‌ربه‌ست ئاشنا بوونه‌ و ترسی لێ سه‌ندنه‌وه‌ و گۆڕینی بڕیاره‌كان زۆر شه‌و له‌خه‌وڕایچڵه‌كاندوون، ئێستا بڕیاره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ یەكجاری ئه‌رخه‌یانی كردن.