بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەكانی خزمەتگوزاری لە شاری كەلار، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی (71,550,000)دینار بۆ دروستكردنی چەند شەقامێك لە گەڕەكی ئازادی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلار.
ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلارە و بەپێی پلانی ساڵی 2022 و بە گوێرەی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات ڕەزمەندی خەرجكردنی دراوە.
ئەو پرۆژەیە كاریگەریی باشی لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاریی قیڕتاوكردن لەو گەڕەكە دەبێت و بە هەزاران كەسیش لە دانیشتووانی ئەو شوێنە لێی سوودمەند دەبن.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
previous post
next post