چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بڕیاری خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌یه‌ك ده‌دات

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (15ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ گشتاندنێكدا كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌ نه‌به‌ستراوه‌كانی به‌ وه‌زاره‌ت كردووه‌، گشتاندنی ژماره‌ 16ی ساڵی 2022ی پێشووی خۆی هه‌مواركردووه‌ته‌وه‌.

له‌ گشتاندنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له‌ چوارچێوه‌ی یاسا و رێنماییه‌كان، بڕوانامه‌ی به‌رزتر به‌ده‌ست بهێنێت، بڕوانامه‌كانیان هه‌موارده‌كرێته‌وه‌ و ده‌رماڵه‌ی بڕوانامه‌یان بۆ خه‌رجده‌كرێت.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌، وێڕای هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕوانامه‌ و خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ به‌ڵام گۆڕینی ناونیشان و به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌یان بۆ ناكرێت، تاوه‌كو له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ بڕیار له‌سه‌ر پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت