کەسێک بە تۆمەتی دزینی قورئانی مزگەوت دەستگیرکرا

دوای بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆیەک لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی کە تێیدا کەسێک دەرکەوتبوو قورئانی لە مزگەوت دەدزی، ئەمڕۆ سێشەممە 15ـی 11ـی 2022  پۆلیسی سلێمانی دەستگیری کرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: پاش ئەوەی گرتەڤیدۆیەک لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاوبوویەوە کە مامۆستایەکی ئایینی باس لە دزینی قورئانی مزگەوتەکەی دەکات لە شاری سلێمانی توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت.

لە ڕاگەیەنراوەکەی هاتووە کە “بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاسپارد بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار، سەرئەنجام  توانرا لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵاتەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت.”

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە “تۆمەتبار 57 قورئانی لە مزگەوتی حاجی کەریم بێکراس بە سێ جار دزیوە، دواینجاریان لەمانگی 07/2022 بووە کە دە قورئانی دزیوە کە بەزاخاوی ئاڵتوون نووسرابوون.”

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش داوە کە ئێستا تۆمەتبار ( ئـ. ع. ن ) لەدایکبووی 1999 بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

ھەواڵی زیاتر