ئاسایشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست تەوەرێکی سەرەکیی کۆڕبەندەکەی زانکۆی ئەمریکی دەبێت لە دهۆک

هەرچەندە کێشەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ڕەگ و ریشەی درێژیان هەیە و بە جەستەی ئەو ناوچەدا چوونەتە خوار، بەڵام هەوڵ و هیوایەکی نوێ لای حکوومەتی تازەی عێراق هەیە بۆ چارەسەری کێشەکانی دوو وڵاتی ناوچەکە، بۆ ئەم مەبەستەش بەسەرپەرشتیی وەزیری دەرەوەی عێراق چەند گەڕێكی دانوستاندن بەڕێوە چووە و بڕیارە گەڕی دیکەی دانوستاندنیش بەڕێوە بچێت، کێشەکانی ناوچەکەش دەبێتە چەقی گفتوگۆی دیداری ئاشتی و ئاسایشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کە بڕیارە ڕۆژی سێشەممە لە زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک ساز بکرێت.

سەرکردە و بەرپرسانی عێراق باس لەوە دەکەن کە گفتوگۆکانی هەردوو وڵات کە لە ساڵی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە بەردەوامە، سەرەڕای گۆڕینی حکوومەت، بەڵام ئەو پرسە بەردەوام دەبێت و گفتوگۆکان بەردەوام دەبن، عێراقیش دەست وەرناداتە پرسی نێوخۆیی هەردوو وڵات، بەپێی زانیاری سەرچاوەکان هەردوو وڵات لە ڕێگەی چەند کەنالێکەوە یەکدیان ئاگادار کردووەتەوە کە گفتوگۆکان لەگەڵ گۆڕینی حکوومەت نیازی بەردەوامیی هەیە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت بە سەرپەرشتی کوردێک کە فوئاد حوسێنە و وەزیری دەرەوەی عێراقە، ئەو حکومەتە نوێیەی لە بەغدا هەیە بەردەوام بێت لە نێوەندگیریی نێوان هەردوو وڵات .

پێشتر  فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕای گەیاندبوو :” هەوڵەکان بەردەوامن لە نێوان هەردوو وڵات بۆ ئەوەی ئاستی کۆبوونەوەکان بگاتە وەزیرانی دەرەوە. پێشتر چەند کۆبوونەوەیەک لە ئاستی ئاسایش و هەواڵگری لە نێوان هەردوو لا هەبوون، گفتوگۆکان بەردەوامن و پێنج گەڕی گفتوگۆ بەڕێوەچوون و هەموو گفتوگۆکانیش لە بەغدا بوون، لەگەڵ لایەنە سعوودی و ئێرانییەکان کۆبوومەتەوە بۆ ئەوەی بتوانین ئەو کۆبوونەوانە بگەیەنینە ئاستی وەزیرانی دەرەوە.

لە ساڵی 2021وە عێراق و ئێران 5 گفتوگۆ لە نێوانیان کراوە لە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان، ئێستا نزیکن لەوەی گەڕی شەشەمی گفتوگۆکانیش بەڕێوە ببەن.

لە 2016دا پەیوەندی هەردوو وڵات گەیشتە ئاستێکی خراپ پاش هێڕشی سەر باڵیۆزخانەی سعوودیە و کۆنسوڵخانەی وڵاتەکە لە مەشهەد لە ناڕەزایەتی لە سێدارەدانی کەسایەتی شیعە نەمر ئەلنەمر .

فوئاد حوسێن پێش ماوەیەک گوتی” تائێستا پێنج جار کۆبوونەوەیان لە بەغدا کردووە، بەڵام کۆبوونەوەکان لەسەر ئاستی هەواڵگری و ئەمنی بوونە. من هەردوو لایەنی ئێرانی و سعوودییەکانم بینی، مشتومڕەکە لەسەر ئەوەیە، دانوستاندنەکان لەو ئاستەوە بگۆڕین بۆ ئاستی وەزیرانی دەرەوە، بەڵام تا ئێستا ئەو مشتومڕە بەردەوامە و دەبێ بزانین لە داهاتوودا چی دەبێت.

سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو گفتوگۆی نێوان ناکۆکەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسۆی ئاشتی لەو ناوچەیەدا دەبێتە گفتوگۆیەکی سەرەکی لە کۆڕبەندەکەی زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک کە بە بەشداری بەرپرس و شارەزا و سەرکردەکان بەڕێوە دەچێ .

ھەواڵی زیاتر