ڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2022 لە كۆڵانێكی گەڕەکی سەربەستیی شاری هەولێر، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر، بەهۆی بۆمبی لكێندراوەوە، لە هەوڵێكی تیرۆریستییدا تەقێنرایەوە و لەو رووداوەدا ئەفسەرێکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە ناوی (عەقید هاوکار عەبدوڵا ڕەسوول) شەهید بوو، چوار سەرنشینی دیکەش کە پێکهاتبوون لە هاوسەری و دوو منداڵەکەی و خوشکێکی بریندار بوون.
لەمبارەیەوە ئەمڕۆ سێشەممە 15ی 11ی 2022، پەیجی دژەتیرۆری كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) وێنەیەكی هاوكار جافی بڵاو كردەوە كە لەسەری نووسرابوو (شەهیدی دەستی تیرۆر، هاوكار عەبدوڵا رەسووڵ). هاوكات لەگەڵ وێنەكەدا ئاماژەی بەوە دابوو كە ”ئەمڕۆ چل ڕۆژ بەسەر شەهیدبوونی عەقید هاوکار عەبدوڵڵا ڕەسووڵ، ئەفسەری ئەنجوومەنی ئاسایش هەرێمی کوردستان تێپەڕ دەبێت.“
شەوی 12ی 10ی 2022ش، دوای لێكۆڵینەوەی ورد، ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا كە ماوەكەی 27 خولەك بوو و لە پەیجی فەرمیی خۆی و لە ڕێی میدیاكانی كوردستانەوە بڵاو كرایەوە، ئەنجامی لێکۆڵینەوەی کردەوە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی 7ی تشرینی یەکەم و تیرۆركردنی عەقید هاوكار جافی بڵاو كردەوە.
لە تۆمارە ڤیدیۆییەكەدا، كە دانپێدانانی چەند تاوانبارێكی بەشداریی ئەو كردەوە تیرۆریستییە و چەندین دیمەنی كامێراكانی چاودێریی وردی ئەو رووداوەی لە سەرەتاوە تا كۆتایی لەخۆ گرتبوو، ئهنجوومهنی ئاسایشی ههرێمی كوردستان ئهنجامی لێكۆڵینهوهی له تهقینهوهكهی ههولێر و بكهرانی سهرهكیی تاوانهكهی ئاشكرا كردووە، كە لە سەروویانەوە وههاب ههڵهبجهیی بهرپرسی دژهتیرۆری سلێمانی و كارزان محهمهد رهشید بهرپرسی ههواڵگریی دژه تیرۆری سلێمانی، بڕیاردەرانی ئەو كردەوە تیرۆریستییە بوو، لەگەڵ هەریەكە لە لوئەی محەمەد رەزا – فەرماندەی فەوجی دژەتیرۆری گەرمیان، عاسی رەشید حوسێن – كارمەندی دژەتیرۆر لە سلێمانی، دڵشاد زیاد ئەحمەد – ئەفسەری دژەتیرۆر لە سلێمانی، وریا خالید عەلی – كارمەندی دژەتیرۆر لە سلێمانی.
لە ڤیدیۆكەدا دانپێدانانی راستەوخۆی تۆمەتباران دەبیندرێت، كە چۆن لهلایهن تیمێكی دژه تیرۆری سلێمانی هێرشەكە ئەنجام دراوە و راستهوخۆ وههاب ههڵهبجهیی بهرپرسی دژه تیرۆری سلێمانی و كارزان محهمهد رهشید بهرپرسی ههواڵگریی دژه تیرۆری سلێمانی، فەرمانیان داوە بۆ ئەنجامدانی هێرشەكە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، وەهاب هەڵەبجەیی و هەموو ئەو تۆمەتبارە داواكراوانەی دەستیان لە تاوانی تیرۆكردنی عەقید هاوكار جاف، ئەفسەری ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری، هەبوو، بە فەرمی فەسڵ كردووە و چیتر هیچ پەیوەندییەكیان بە دەزگاكەوە نەماوە.
ئێستا 40 ڕۆژ بەسەر ئەو تاوانەدا تێدەپەڕێت، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە بانگەشەی ئەوە دەكات گوایە حزبێكی سۆسیال دیموكراتە و باوەڕی بە مافەكانی مرۆڤ و بنەما دیموكراسییەكانی سەردەم هەیە، كەچی ئامادە نییە تۆمەتبارانی ئەو كەیسە رادەستی یاسا بكات و لە ڕێگەی ناشەرعیی جۆراوجۆرەوە، هەوڵی دیزەبەدەرخۆنەكردنی كەیسەكە دەدات.