ئەمڕۆ 15-11-2022 لەتیف رەشید ، سەرۆك كۆماری عێراق ، لە رێگای فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەگاتە هەرێمی كوردستان و لە لایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێدەكرێت .
جێگای ئاماژەیە ئەمڕۆ كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانكۆی ئەمریكی كوردستان لە دهۆك بەڕێوەدەچێت و تاوەكو 17ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت .
لە كۆڕبەندەكەشدا هەر یەك لە لەتیف رەشید ، سەرۆك كۆماری عێراق، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەشدارن.